ماناكانی گوڵ بە پێی ژمارەو رەنگ

هەموو هاورێك یان كەسێك كەسێكی خۆشبوێت. یاخود حەز بكات دیاریەك بۆدۆستێكی  یاخود هاورێكی ببات و دیاریەكەی گوڵ بێت. پێویستە پێشوتر زانیاری لەسەر ئەو شێوەی دیاریە هەبێت لەگوڵدا. چون هەر یەك لەو شێوە گوڵانەو هەریەك لەجۆرەكان و قەبارەكان مانای خۆی هەیە. بەبێ‌ زانیاری لەو بارەیەوە رەنگە دواجار ئەوەی بەرامبەرت زانیاری هەبێت لەسەری و بەجۆری تر تێبگات.
بۆئەوەی بەو جۆرە تێنەگات پێویستە تۆ پێش ئەو زانیاریت هەبێت. تاكاتێك گوڵێك یاخود چەپكە گوڵێك بەدیاری دەبەیت بۆكەسێك بزانی بۆچی بردوتەوە ماناكەی چیە.

مانای چەپكە گوڵ.
ئەگەر ویستت دیاریەك ببەیت بۆ هاورێكت یان خۆشەویستێكت و گوڵبێت ئەم رێنمایانەت لەبیر نەچێت.
_ ئەگەر یەك تاقەگوڵی بۆبیەت. یانی تۆتاقە كەسێكی كە لەهیچ كەسی تر ناچیت.
_ ئەگەر سێ‌ چڵ گوڵی بۆببەیت. یانی  رێزێكی زۆرت هەیە لای من.
_ ئەگەر پێنج چڵ گوڵی بۆببیەت. یانی كەیفم بەپەیوەندیت دێت و موحیبەتم بۆت هەیە.
_ ئەگەر حەوت چڵ گوڵی بۆببیەت. یانی عاشقت بووم.

مانای چەپكەكانی گوڵی سوور

-    یەك چڵ گوڵی سور. مانای هەستێكی عاشقانەم بۆتۆ هەیە
-    سێ‌ چڵ گوڵی سوور. یانی خۆشم دەوێیت.
-    پێنج چڵ گوڵی سوور. یانی بێ‌ ئەندازە خۆشم دەوێیت.
-    دوانزە چڵ گوڵی سوور. یانی عەشقی من و عەشقی تۆ تێكەڵ بوە.
-    نەوەدو نۆ چڵ گوڵی سوور. یانی عەشقی من بۆتۆ ئەبەدیە.
-    365 چڵ گوڵی سوور، یانی هەموو رۆژێكی ساڵ بیرت لێدەكەمەوەو خۆشم دەوێیت.

مانای رەنگی گوڵ
-    گوڵی سووری كەم رەنگ. یانی خۆشم دەوێت
-    گوڵی سووری تۆخ، یانی بێ ئەندازە جوانیت.
-    گوڵی زەرد. یانی دڵخۆش و خۆشحاڵم . پێشوتر ئەم رەنگە مانای وەفاداری و پەیوەندی هەبوو.
-    گوڵی سپی. مانای پاكی و بێگەردی ورۆحانیەت دێت. جوانترە بۆ بوك بەكاربێت لەكاتی گواستنەوەی.
-    گوڵی رەنگ ئەرخەوانی. بەمانای رازیكردن دێت بۆكەسێك.
-    گوڵی رەنگ نارەنجی. بەمانای من  گیرۆدەی دەستی تۆ بووم.
-    گوڵی بۆن خۆش. بەمانای ئەوەدێت من لەیەكەم بینینەوە عاشقی تۆبووم.

بۆیە گرنگە مرۆڤ بزانێت مانا و شێوەی دیاری گوڵ چۆن بەكار بهێنێت. چ بۆ هاورێكانی. چ بۆدۆستەكانی. چ  بۆ خۆشەویستی خۆی. ئەمە تەنها سەرەتایەكە بۆ ئاشنابوون بە شێوەی دیاری گوڵەوە.

لەرێگای : karmand

بینینی هەموو بابەتەکانی

بابەتەکان

5 بۆ چوونەکان لـ “ماناكانی گوڵ بە پێی ژمارەو رەنگ”

  1. بؤجي وا به كه مي كؤراني فارسي ليده ده ن

  2. ئیمەشەڵا لەمەو دوا گرنگی زیاتر دەدەین بە ڤیدیۆ و گۆرانی نوێ

  3. … [Trackback]…

    [...] There you will find 51734 more Infos: kurdg.com/web/?p=2574 [...]…

  4. … [Trackback]…

    [...] Find More Informations here: kurdg.com/web/?p=2574 [...]…

  5. … [Trackback]…

    [...] Informations on that Topic: kurdg.com/web/?p=2574 [...]…

ستایش بەشی دووەم

پەخشی راستەوخۆ

جوانترین کەڤەر

هەموو ئەلبومەکانی مجید خراطها

هـــەڵــبــژاردە

زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز

ژیان نامەی محمد صلى الله عليه وسلم